راچڵەکین-
نەخۆشخانەى رزگارى فێركارى هەولێر دەڵێت ئاساییە ئەو پزیشکانەی لە رەگەزى نێرن و نەشتەرگەری بۆ خانمان ئەنجامبدەن.
نەخۆشخانەى رزگارى فێركارى هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "روون و ئاشكرايه پسپۆرانى بەشى ميزەرۆ تەنها لە رەگەزى نێرن و تا ئێستا پسپۆرمان نيیه لە رەگەزى مێ و ئەنجامدانى نەشتەرگەرى هەر وەك بەشەكانى تر بۆ هەردوو رەگەز لە لایەن ئەم پزيشكانەوە دەكرێت و ئەوەش بابەتيكى زور ئاسايه له زانستى پزيشكیدا."
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەبارەت بە دەرهێنانى قەستەره (DJ) نەشتەرگەريیەكى بچوكه و نەخۆشەکە لە هەمانكاتدا دەگەرێتەوه ماڵ و رۆژانه زياتر له ٢٠ نەشتەرگەرى ئەنجام دەدرێت.
دەربارەی شوێنی خۆگۆڕینی نەخۆشیش دەڵێت:"ئێمە شوێنى خۆ گۆڕينى نەخۆشمان هەیە و هەموو نهۆمەكانى نەخوشخانەكەمان بەردەوام (تعقيم) دەكرێت لە لەلايەن تيميى تايبەت بە (تعقيم) كردنەوە."
ئەو راگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە لایەن بەشێک لە هاووڵاتییانەوە گلەیی ئەوە دروستبوو کە پزیشکانی بەشی میزەڕۆی نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاریی سەرجەمیان پیاون و پزیشکی ئافرەتیان نییە کە ئەوەش گونجاو نییە.