تەندروستی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

کوردستان

06/03/2021     ژمارەی بینراو 725

راچڵەکین-

نەخۆشخانەی ڕزگاری هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەشى نەشتەرگەرى ميزەرۆ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کراوەتەوە، بەتايبەت بۆ ئەو منداڵانەی كە كێشەى گورچيلەو ميزەڕۆيان هەيه.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:" دەستەی کارگێڕی نەخۆشخانەى ڕزگارى فێركارى، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە کە بەشى نەشتەرگەرى ميزەڕۆ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری زیاد کراوە بۆ مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارى پزیشکی تەندروستى بۆ منداڵان، بەتايبەتى ئەو منداڵانەی كە كيشەى گورچيلەو ميزەڕۆيان هەيه.

تەندروستی هەولێر دەشڵێت، لە رۆژی ١-٣-٢٠٢١، هۆبەى نەشتەرگەرى ميزەرۆى منداڵان (Pediatic Urology)لە بەشى ميزەرۆ لە نەخۆشخانە کراوەتەوە، هاووڵاتییان دەتوانن بۆ چارەسەر سەردانی ڕاوێژکاری میزەڕۆی منداڵان بکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن