هۆشیار عەبدوڵا: رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا سەركەوتوو نابێت

کوردستان

20/03/2021     ژمارەی بینراو 707

راچڵەكین-

 نوێنەرێكی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا رێككەوتنێكی حزبییە و سەركەوتوو نابێت، دەشڵێت، "شاندی هەرێم بۆ داكۆكیكردن لە مافی خەڵك و موچەخۆرانی كوردستان نەهاتووەتە بەغدا."

هۆشیار عەبدوڵڵا، كەلەهەمان كاتدا ئەندامی لیژنەی داراییە رایگەیاند:"بەگوێرەی پرۆژە یاسای بودجە، حكومەتی هەرێم پابەند كراوە بەوەی، رۆژانە  ٤٦٠ هەزار بەرمیل رۆژانە بەرهەمبهێنێت و داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەش بدات بە سۆمۆ، هاوكات ٥٠%ی و داهاتی نانەوتی و گومرگ و باج بۆ بەغدا رەوانە بكاتەوە." وەك ئێن ئاڕتی بڵاویكردەوە.

دەشڵێت:" یەكێتی و پارتی سەركەوتوووبوون لەوەی بەوشێوەیەی كە دەیانەویست رێكەوتن بكەن و لەمەشدا هەندێك لە شیعەكان هاوكاریان بوون لەوانەش كوتلەی سائیرون، دەشڵێت، "هەرێم نایەوێت نەوت رادەست بكات و ئەم وەفدەشی هاتووە دەسەڵاتی رەوانەكردنی یەك بەرمیل نەوتی نییە و ناشتوانن بە نرخی سۆمۆ بیدەن." 

هۆشیار عەبدوڵا دەشڵێت، ئەوان ئەو بڕگەیان چەسپاند، كە هەموو پارێزگایەك بەراستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكات، بەڵام دواتر وەفدی هەرێم بەفشار بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە، دەشڵێت، "ئاراستەیەك لە نێو یەكێتی دژی پرسی لامەركەزییەتە".

لەبارەی ئەو رێكەوتنەی ئێستای نێوان هەرێم و بەغدا دەڵێت:" دوای چەند مانگێكی تر دەردەكەوێت كە ئەوان داكۆكیان لە نەوتی خۆیان كردووە نەك موچەخۆر و خەڵكی كوردستان."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن