راچڵەکین - تایبەت
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢ی ٩ی ٢٠٢٥ لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی
تەقە لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند کراو بە دوو فیشەک بریندراکراو فیشەکێکیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی
کەوتووە دوای رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراو تەندروستی جێگیرە.
بەپێی زانیارییەکانی راچڵەکین، چەکدارێک بەسەر ماتۆڕسکیلێکەوە تەقەی لە رۆژنامەنووس
هێمن مامەند کردووەو دواتر رایکردووە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی
رووداوەکەو لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
عەقید/سەلام عبدالخالق-وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە،
ئەمشەو ٢٠٢٥/٩/٢ کاتژمێر٧:٢٠دەقیقە، لەشاری سلێمانی، تەقە لە ڕۆژنامەنووس و
چالاکوانی مەدەنی هێمن مامەندکرا و دەستبەجێ لەسەر ئەم ڕووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم،
لێکۆڵینەوەی دەستپێکردەوە و گەڕان بەدوای بکەرانی ئەم تاوانە بەردەوامە.
هەروەها لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان لە راگەیەندراوێکدا
ئاماژەی بەوە کردوو: تەقەکردن لە رۆژنامەنووس ھێمن مامەند رەفتارێکی ترسنۆکانەو
دوورە لە کارو پیشەی خەڵکی ئازا، چونکە رۆژنامەنووس ھەڵگری چەک نیە تا بە چەک تەقەی
لێبکرێت و ئەم حاڵەتەش دەچێتە خانەی ھەوڵدان بۆ تیرۆرکردن.
ئاشکراشیکردووە: سوپاس بۆخوا ناوبراو ئێستا باری تەندروستی زۆر باشە.
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان دەشڵێت: داواکارین دەزگا
بەرپرسەکان لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم بابەتە بکەن و ئەنجامدەران ئاشکرا بکەن،
چونکە ژینگەی میدیای سلێمانی رۆژنامەنووسی تێدا تیرۆر نەکراوە، با ھەموومان
ھاوکارو ھاریکاریی یەکتر بین تا پایتەختی رۆشنبیریی ھەرێمەکەمان بە پاکی و بە جوانیی
بۆ میدیاکاران بمێنێتەوە.
لەلایەکی ترەوە د.هەڤاڵ
ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی: بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، بە توندیی سەرکۆنەی
تاوانی تەقەکردن لە ڕۆژنامەوان هێمن مامەند دەکەین، ئومێدی چاکبونەوەی خێرای
بۆ دەخوازین.
ئاشکراشیکرد: هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ
لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی وردو خێرا لە ڕوداوەکەو گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر
ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە