ئەگەر بەنیازیت سبەینێ گەشت و سەیران بكەیت... ئەم هەواڵە بۆ تۆیە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2679

راچڵەكین-

شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت، سبەینێ لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسكە هەیە، هەربۆیە كەشەكە گونجاو نییە بۆ گەشت و چوونەدەرەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، بەپێی پیشبینییەكان سبەینێ هەیینی 3ی نیسانی 2026 ئاسمانی هەرێم بە زۆری نیمچە هەور ئەبێت و لەئەنجامی ناجێگیریەكی لاواز لەكەش و بەرگەهەوادا.

"لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ بەدواوە لەشوێن و كاتی جیاوازدا ئەگەری چالاكبوونی هەورە بروسكە و تاوە بارانی مامناوەندی كورت خایان ئەبێت ، ئەم ناجێگیریە لەكاتەكانی شەودا زیاتر دەبێت و ئەگەری چالاكبوونی هەورە بروسكەی بەهێز و تاوە بارانی بەخوڕ لە زۆربەی ناوچەكان دەبێت لەگەڵ بارینی تەرزەش لەهەندێ شوێندا."

ئاراس جەبار دەڵێت، بەگشتی سبەینێ هەیینی بۆ گەشت و چوونەدەرەوە گونجاو نابێت بەتایبەت لەكاتەكانی دوای نیوەرۆوە ئەگەری هەورە بروسكە و تاوە باران دەبێت بەڵام مەرج نیە هەموو شوێنێك هەورە بروسكە و تاوە بارانی تیا دروستبێت بەشێوەیەكی دیاری نەكراو ئەو تاوە باران و بروسكانە بەسەر ناوچەی جیاجیادا دروستەبن و لەوانەیە هەندێ شوێن كەش و هەواكەی جێگیر بێت ، بەڵام لەكاتەكانی شەودا ئەگەرەكان زیاتر دەبێت بۆ تاوە بارانی بەخوڕ و هەورە بروسكە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن