زەختی چاو چیە ؟

تەندروستی

29/03/2021     ژمارەی بینراو 3426

زەختی چاو چیە ؟

ڕاچڵه‌كین-

زه‌ختی چاو پکهاتووە لە کۆمەڵێک نەخۆشی چاو کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دەمارەکانی چاو، دكتۆر میران پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌م نه‌خۆشییه‌ی‌ چاو ده‌كات.

ده‌مارەکانی چاو بەرپرسن لە   هەڵگرتنی وێنە لە تۆرەی چاوەوە (کە شانەیەکی هەستیارە بە ڕوناکی و لایتەکان) بۆ مێشک بەهۆی ئەمەوە کەسەکان ئەتوانن دەوروبەر ببین لە هەموو دیمەنەکان، کەسێک گلوکۆمای ( واتە ئاوی رەش) هەبێت زەختی چاو دەورێکی گرنگ ئەبینێ لە زیان گەیاندن بە ریشاڵە ناسکەکانی دەماری چاو.

کاتێک ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕیشاڵە دەمارەکان زیانیان پێ دەگات، پەڵەی ڕەش (کوێر)لە پانتایی بینین دروست ئەبێ، سەرەتا زیانی دەمارەکان لە پاشان لەدەست چونی بینینی بەدوادا دێت،کە هەمیشەیە، زۆرینەی خەڵک تێبینی ئەو پەڵە تاریک یان ڕەشانە ناکەن لە پانتایی بینین و گرنگی پێ نادەن تا زیان بە تەواوی دەماری چاو دەگات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن