لە ئەفریقا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس کێشەی دەستکەوتنی خۆراکیان هەیە

جیهان

16/04/2021     ژمارەی بینراو 213

راچڵەکین-

فیدراسیۆنی خاچی سوور و مانگی سووری نێودەوڵەتی، رایانگەیاند کە قەیرانی خۆراک لە کیشوەری ئەفریقا بەرۆکی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەسی گرتووە.

بەگوێرەی راپۆرتی فێدراسیۆنەکە، پێکدادانەکانی ئەو کیشوەرە، کێشە ئەمنییەکان، هێرشەکانی کوولە، گۆڕانی کەشوهەوا، لافاو و کێشە ئابوورییەکان، قەیرانی خۆراکیان قوڵتر کردووەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکردووە کە لە ئێستادا بەهۆی پەتای کۆرۆنا قەیرانی خۆراک لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا گەورەتر بووە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەشهاتووە، ئەو وڵات و ناوچانەشی رووبەڕووی زۆرترین قەیرانی برسێتی بوونەتەوە بریتین لە باشووری سودان، سۆماڵ، ناوچەی تیگرای لە ئەسیوبیا، ناوچەکانی سەر دەریاچەی چاد، بورکینا فاسۆ، مالی و نەیجەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن