راچڵەکین-
بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە لە لە بازگەی بانووە قەل ژن و پیاوێک دەستگیرکران کە هاوسەری یەکترین.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بڵاویکردووەتەوە، لە بازگەی بانووە قەل دوو گومانلێكراویان بە ناوەكانی(س،ن،ع) و (ھ،ئ،ح،غ) دەستگیرکردووە كە ژن و مێرد بوون بڕی (٤٩٠٠٠٠)چوار سەدو نەوەد هەزار دينارى عێراقی و (٦٠٠) شەش سەد دۆلاری ئەمریكی ساختەیان پێ بووە و ویستویانە لە بازاڕەكاندا ساغی بكەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشیدا هاتووە، دوای ئاگادار كردنەوەی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە ،گومان لێكراوان ڕاگیران بە پێی مادەی (٢٨١) لە (ی،س،ع) و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.