راچڵەكین -
لەشاری هەولێر تەرمی هونەرمەندێك لەناو ماڵەكەی خۆی دۆزرایەوە، كە ماوەی چەند رۆژێكە گیانی لەدەستداوەو ئەمڕۆ پێیان زانیوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 20-7-2025، تەرمی هونەرمەندی شێوەكار فەتاح خەتاب لەناو ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكێكی شاری هەولێر دۆزرایەوە، كە پێدەچێت چەند رۆژێك لەمەوبەر گیانی لەدەستدابێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان، دوای ئەوەی ئەو هونەرمەندە ماوەی چەند رۆژێك هیچ هەواڵێكی نابێت، هاوڕێكانی پەیوەندی پێوەدەكەن و وەڵامیان ناداتەوە، هەربۆیە سەردانی ماڵەكەی دەكەن، بۆئەوەی سۆراخی بپرسن، كە بە تەنها دەژیت، بەڵام بە مردوویی دەیدۆزنەوە.
لەدوای رووداوەكە، تەرمی هونەرمەند فەتاح خەتاب رەوانەی پزیشكی دادیی هەولێر دەكرێت.
