تەقە لەبەڕێوەبەری ناحیەیەك كراو بەسێ فیشەك برینداركرا

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 859

راچڵەكین-

تەقە لەبەڕێوەبەری ناحیەی دارەتووی سەر بە بەردەڕەش كراو بەسێ فیشەك برینداركرا.

مەنهەل مۆفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا لە سنووری قەزای بەردەڕەش رایگەیاندووە:" تەقە لە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو كراوە و سێ گولـلەی بەركەوتووە." وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
 
وتیشی:" بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو بریندارە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەو، تەندروستیی جێگیرە." 

بەگوێرەی زانیارییەكان تەحسین عیسمەت، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو دوو فیشەك بەرقاچی و فیشەكێك بەر دەستی كەوتووە.  

   
تەحسین عیسمەت

 

زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، برینداركردنی بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو بۆ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوان بنەماڵەكەیی تەحسین عیسمەت و بنەماڵەیەكی تر دەگەڕێتەوە، كاتێك لە رەمەزانی ئەم ساڵ بەشەڕ هاتن، بنەماڵەی بەرامبەر برایەكی بەڕێوەبەری ناحیەیان بە بۆری بریندار كردبوو، ئەوانیش لە تۆڵەدا كەسێكیان لە بنەماڵەكەی دیكە بە گولـلە بریندار كرد، ئەمڕۆش لە تۆڵەی ئەمەدا تەقە لە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو كراوە و بە سێ گولـلە بریندار كراوە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن