حزبێكی كوردستانی لە بەرژەوەندی یەكێتی بڕیار دەدات

کوردستان

02/10/2025     ژمارەی بینراو 1216

راچڵەكین -

حزبێكی سیاسیی كوردستان بڕیاریدا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دەنگی ئەندام و لایەنگرەكانی بۆ لیستی 222ی یەكێتیی نیشتمانیی كورستان بێت و داواش لەسەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان دەكات پێكەوە هەوڵی سەرخستنی یەكێتی بدەن وەك تاكە هێزێكی متمانەپێكراو كە دەتوانێت ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی كورد مسۆگەر بكات.

مەكتەبی سیاسی پارتی نەتەوەیی كوردستان لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-10-2025 بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە، ئەم هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەمساڵی عیراق، بۆ كورد بایەخێكی گەورەی هەیە، بەجۆرێك بەهۆی ئەنجامەكەیەوە چارەنووسی زۆر بابەتی هەستیار و هاوكێشەی گرنگ یەكلایی دەكاتەوە.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە، لە سۆنگەی ئەم راستییانەوە ئێمە وەكو پارتی نەتەوەیی كوردستان، دەنگەكانی خۆمان دەبەخشین بە لیستی 222ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، چونكە لەماوەكانی رابردوودا بە كردەوە بۆمان دەركەوتووە كە یەكێتی راستگۆیانە و راشكاوانە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان كاردەكات و لەو پێناوەشدا قوربانیی زۆری داوە.

پارتی نەتەوەیی كوردستان داواشی لە سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان كردووە، بە هۆشیارییەكی سیاسییانەی نیشتمانییەوە لەم قۆناغە گرنگەدا پێكەوە هەوڵی سەرخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بدەن، كە تاكە هێزێكی متمانەپێكراوە كە بتوانێت ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی كورد و خواست و پێداویستییەكانی خەڵكی كوردستان مسۆگەر بكات.

دەقی پەیامەكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن