ئەم كەسانە لەبارەی وەرگرتنی مووچەی مانگی 7 ئاگادار دەكرێنەوە

ئابوری

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1017

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە، كەسوكاری شەهیدان لەبارەی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 ئاگادار دەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی یەكەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ئەو خشتەیەی كە‌ وەزارەتی داراییەوە بۆ گەنجینە نێردراوە، بەپێی ئەم  خشتەیەی خوارەوە مووچە دابەش دەكرێت:
  
- سبەینێ پێنجشەمە ٢٠٢٥/١٠/٢  مووچەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر و هاوڵاتی دابەش دەكرێت .

- دوو سبەی هەینی ٢٠٢٥/١٠/٣ ئەگەر وەزارەتی دارایی فەرمانی كرد بە بانقەكان دەوام بكەن ئەوا مووچەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی كیمیاباران(جینۆساید) و  بریندارانی چەكی كیمیاوی دابەش دەكرێت ، ئەگەر دەوامیش نەبوو ئەوا مووچەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی (كیمیاباران و بریندارانی چەكی كیمیاوی) دەكەوێتە رۆژی شەمە ٢٠٢٥/١٠/٤ .

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن