سوودانی لەسەر مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران بڕیاریدا

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 956

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق لەبارەی خەرجكردنی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی یەكەمی 2025 وەزیرانی كورد فوئاد حسێن- وەزیری دەرەوە- خالد شوانی- وەزیری داد و بەنگین رێكانی- وەزیری ژینگەی عیراق، لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی كۆبوونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكوەزیرانی عیراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان. وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.

 

هەر لەكۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سودانی بەوەزیرانی كوردی وتووە، هیچ كێشەیەك لەبەردەم خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێما نەماوەو چیتر پێویست ناكات ببرێتە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق.

سەرۆكوەزیرانی عیراق ئەوەشی روونكردووەتەوە، تا كۆتایی ئەم هەفتەیە گرفتی داهاتی نانەوتی چارەسەر دەكەن و هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران خەرج دەكەن.

 

 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن