هاوڵاتیان لە پڕكردنەوەی پسووڵەی ئەلیكترۆنی خۆراك ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 781

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دەڵێت، تائێستا سەرووی 74%ی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان خۆیان لە پسووڵەی ئەلیكترۆنیی خۆراك تۆمار كردووە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە میدیای نزیك لە پارتی راگەیاندووە: "رێژەی بەشداریكردنی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنیی پسوولەی خۆراك لە رێگەی ئەپڵیكەیشنی (بیتاقە تەموینی) بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان گەیشتە سەرووی 74%."

وتیشی: "لە پارێزگای هەڵەبجە 83%ی تێپەڕاندووە، لە پارێزگای هەولێر 78%ی تێەڕاندووە، پارێزگای سلێمانی 74%، لە پارێزگای دهۆك 67%ی تێپەڕاندووە."

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بەوەش دا: "پڕۆسەكەش تاوەكوو1/8/2025 بەردەوام دەبێت، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین پەلە بكەن لە خۆتۆماركردن بۆ ئەوەی رێژەكە بەرز بێتەوە و هاووڵاتیان لە بەشەخۆراك بێ بەش نەبن."

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاشكراشیكرد: "لەدوای1/8/2025،قۆناغی یەكەم رادەگیرێت و قۆناغی دووەم دەستپێدەكات كە زیادكردن و كەمكردنی فۆڕمی خۆراكە بۆ ئەوانەی كە داخیل نەكراون، هەیە منداڵی هەبووە، یان هەیە هاوسەرگیریی كردووە، ئەوانە فۆڕمی خۆیان دروست دەكەن."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن