راچڵەكین-
54 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دامەزراندنی فراكسیۆنێكی نوێیان بەناوی " ئاوەدانكردنەوەو و گەشەپێدان" بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی ئێستای عیراق راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 12ی تەمووزی 2025 ئەو ئەندام پەرلەمانانە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەیان بەوەكرد:" فراكسیۆنەكەیان لەهەناوی دەسكەوت و پێشكەوتنی خزمەتگوزارییەكان لەدایكبووەو ئامانج لێی دابەشكردنی سامانە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە."
فیراس موسلیماوی وتەبێژی فراكسیۆنەكە رایگەیاند:" فراكسیۆنەكەیان رۆڵی چاودێر دەبینێت و كار دەكات بۆ پاراستنی داهاتی گشتی لە دیارنەمان و بەكارهێنانی نادروست.