راچڵەكین-
هونەرمەند و شێوەكاری كورد، لالە عەبدە لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا لە شاری نۆرمبێرگی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
هونەرمەند لالە عەبدە
لالە عەبدە، یەكێكە لەو هونەرمەندە كوردانەی هەمیشە ویستویەتی لە ڕێی تابلۆكانییەوە پەیامی خۆیی و گەلەكەیشی بگەیەنێت بە جیهان و تابلۆكانیشی بەردەوام بەشدارییەكی بەرچاویان هەبووە لە یەكتر ناسینی كولتورەكاندا.
هونەرمەند لالە عەبدە ساڵی 1947 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە، لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوولەئیتالیا خوێندبووی، لەویش نیشتەجێبوو، دوای چەندین ساڵ ژیانكردن لە تاراوگە ساڵی ٢٠٠٩ گەڕایەوە سلێمانی.
بەشێك لەتابلۆكانی هونەرمەند لالە عەبدە