داڕمانی باڵەخانەیەك لەسلێمانی ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 662

راچڵەكین-

بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەك لەگەڕەكی راپەڕین-ی شاری سلێمانی ژمارەیەك كرێكار بوونە قوربانی و رەوانەی نەخۆشخانە كران. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تەمووزی 2025 سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی سلێمانی رایگەیاند، رووداوەكە لەنزیك فەرماندەیی روویداوەو بەهۆیەوە كرێكارێك گیانی لەدەستداوەو سیانی تر برینداربوون.

وتیشی، دوو لە بریندارەكان دۆخی تەندروستیان جێگیر نییەو،رەوانەی نەخۆشخانە كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.  

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو كرێكارەی گیانی لەدەستداوە، بەڕەگەز عەرەبەو ناوی ( عەبدوڵا عامرە).

 

 

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن