راچڵەكین-
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق چەند بڕیارێكی لەبارەی ئامادەكاری بۆ رادەستكردنی وەزارەتەكان بەكابینەی نوێی حكومەت دەستپێكرد.
رۆژی سێشەممە 28ی نیسانی 2026 ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران كۆبوەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا سودانی داوایكرد لیژنەیەكی ناوەندی لەسەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی عیراق پێكبهێنرێت بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ رادەستكردنی پۆستەكانیان بە وەزیرانی كابینەی نوێی حكومەت.
هاوكات داوا لە وەزیرەكانی كابینەكەی محەممەد شیاع سودانی كرا، ڕوونكردنەوەی پێویست بە وەزیری داهاتوو بدەن لەبارەی دۆسێ گرنگەكانی ئەو وەزارەتانەی پێیان دەسپێردرێت.