بڕیارێك لەبەرژەوەندی بەشێك لە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 374

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا هەژماری خزمەتی سەربازی بۆ ئەو فەرمانبەرانە جێبەجێ بكرێت كە تامانگی ئاداری 1991 خزمەتی سەربازیان كردووە. 

ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لە 12ی 4ی 2026، بەنووسراوێك بڕیاریدا:"بە هەژماركردنی خزمەتی سەربازی تا 4ی3ی1991، ماوەی ڕاژەی دوای ئەم ڕێكەوتە هەژمار ناكرێت."

وەك لەنووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا هاتووە:" ئەم هەژماكردنە تەنیا بۆ مەبەستی خانەنشین دەبێت."

فەتحی مستەفا، شارەزای بواری كارگێڕی و وەزیفی، بەمیدیای نزیك لەپارتی راگەیاندووە" ئەو نووسراوە مەبەستی خزمەتی پێشمەرگایەتی نییە، بەڵكوو مەبەستی خزمەتی سەربازیی حكومەتی عیراقە پێش 4ی3ی1991، دوای ئەو  وادەیە هەژمار ناكرێت."

بڕیارەكە فەرمانبەرانی لەدایكبووی ساڵی 1962 بەسەرەوە دەگرێتەوە و لە لایەن لیژنەیەكی ئەنجوومەنی وەزیران خزمەتەكە بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك دەكرێت و تەنیابۆ مەبەستی خانەنشینی دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن