راچڵەکین-
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی زەیدی بە فەرمی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕاسپارد، ئەوەش دوای ئەوەی ناوبراو لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ ئەو مەبەستە دیاریکرا.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو لە یەکەم لێدوانیدا رایگەیاند: پێداگرین لەسەر کارکردن لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکان بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتێک کە وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی هاووڵاتییان بێت.
زەیدی ئاماژەی بەوەشکردووە: ئامانجی سەرەکی حکومەتەکەمان چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر دەبێت لە وڵاتدا، بۆ ئەوەی بتوانین خواستەکانی شەقام بەدی بهێنین.