وەزارەتی كارەبا لەبارەی بڕیاری داشكاندنی 20%ی پارەی كارەبا ڕوونكردنەوە دەدات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 644

راچڵەكین-

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هاوبەشانی ماڵان كە بڕی داشكاندنەكەیان زیاترە لە پسووڵەی مانگی سێ، بڕی ئەو داشكاندنەی بۆیان ماوە دەخرێتە سەر قەرزی پێش ڕووناكی.

وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی نیسانی 2026 لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕی داشكاندنی 3.2  ملیار دیناریان گەڕاندووەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان لەسەر پسووڵەكانی كارەبا بۆ مانگی سێ لەچوارچێوەی داشكاندن بەبڕی 20٪ لەكاتی پارەدان لەڕێگەی ئی-پسوولە.

ئەو پارەیە بری ماوەی 20٪ داشكاندنی پێشكەشكراو بە هاوبەشی ماڵان دەكرا لەكاتی پارەدان لەڕێگەی سەكۆی ئی-پسوولە لە مانگی دوو.

خشتەی یەكەم: داتاكانی پەیوەست بە داشكاندن لە كوردستان لە مانگی سێ

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبا بێت، تائەمڕۆ، نزیكەی 5.5 ملیۆن هاووڵاتی  كە زیاترە لە ٪85ی هاووڵاتیانی كوردستان كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناكی.

"بەپێی نرخە نوێیەكان، ٪80ی هاووڵاتیان، بەتایبەتی كەمدەرامەتان، پارەیەكی كەمتر دەدەن بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ كارەبای مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی." وەزارەتی كارەبا وا دەڵێت. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن