راچڵەكین -
بەهۆی كاری قیرتاوكردنەوەی، سبەی لە كاتژمێر 8ی شەو، بەشێك لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە سلێمانی لەنێوان (گوندی ئەڵمانی بۆ مەكتەبی سیاسی) بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بەربەست دەكرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاڵپشت بە فەرمان و ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، هەڵمەتی چاكسازیكردن لە شەقامەكانی شاری سلێمانی خێراتركراوە، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری گشت لایەك دەكەینەوە، كە سبەی هەینی 1-5-2026، لەلایەن تیمەكانمان لە بەشی پڕۆژەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی، دەستدەكرێت بە كاری قیرتاوكردن لە مەودای نێوان (گوندی ئەڵمانی بۆ مەكتەبی سیاسی)، لە كاتژمێر 8ی شەوەوە شەقامی ئاماژەپێكراو بە تەواوی بەربەست دەكرێت بەمەبەستی ڕەشكردنەوە، پاككردنەوەی شەقامەكە و ئامادەسازیی بۆ كاری قیرتاوكردن، تا بە كەمترین ماوە شەقامەكە ئامادە بكرێتەوە بۆ هاتووچۆكردن.
شارەوانی سلێمانی داواشی لە شۆفێران كردووە، بۆ دووركەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، ڕێگاكانی دەوروبەر وەك جێگرەوە بەكاربهێنن تا ئەو كاتەی تیمەكانی شارەوانی كارەكانیان كۆتایی پێدەهێنن.