تەیف سامی لەبارەی مووچە داوایەكی "بەپەلە" لەهەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1454


راچڵەكین-

وەزیری دارایی عیراق داوا لەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بەپەلە لیستی مووچەی مانگی 7 ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیان بۆ رەوانە بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تەموززی 2025 سەرچاوەیەك لەحكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق داوای لەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم كردووە تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی بۆ مانگەكانی 5 و 6 رەوانەی بەغدا بكات. وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.

هەر بەووتەی ئەو سەرچاوەیەك، تەیف سامی لەهەمان كاتدا داوای لەوەزارەتی دارایی كردووە، بەپەلە لیستی مووچەی مانگی 7 رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق بكات.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن