راچڵەكین-
رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی لە دووجۆر قەرزی سەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تەمووزی 2025 ، وەزارەتی دادی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "لە ژمارە 281ـی ساڵی 2025ـی رۆژنامەی وەقائیعی كوردستاندا ئەو بڕیارانە بڵاو كراونەتەوە، كە تایبەتن بە لێخۆشبوونی بڕی پارەی ماوەی پێشینەی هاوسەرگیریی كوڕ و كچی شەهیدان و، لێخۆشبوونی 20%ـی پارەی سزاكانی هاتووچۆ شەش مانگی دیكە بەردەوام دەبێت."
بە گوێرەی رۆژنامەكە و ئەو بڕیارەی بڵاوی كردووەتەوە، لێخۆشبوون 20%ـی سزاكانی سەرپێچی هاتووچۆ، تاوەكو 31-12-2025 بەردەوام دەبێت.
وەقائیعی كوردستان، رۆژنامەی فەرمی هەرێمی كوردستانە و وەزارەتی داد دەری دەكات، هەر بڕیارێكی حكومەت لە رۆژنامەكە بڵاوكرایەوە بە فەرمی دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.