هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری نەخۆشی کونی دڵ لەدیواری نێوان گوێچکەڵەکانی دڵدا
ڕاچڵهكین-
ئهم نهخۆشییه بریتیە لە بوونی کونێک لەنێوان هەردوو گوێچکەڵەی دڵ لەبەشی سەرەوەی دڵ، ئەم نەخۆشیە زگماکیە واتە لەگەڵ لەدایک بووندا هەیە، دكتۆر جیڤارا پسپۆڕی نهشتهرگهری دڵ و ملولهكانی خوێن لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی زیاتر لهسهر ئهم نهخۆشییه دهدات.
ئهم پزیشكه دهڵێت " ئەو کونانەی کە قەبارەیان بچوکە کێشەیەکی تەندروستی وا دروست ناکەن بۆ منداڵانی توشبوو وە زۆر جار بە ڕێکەوت تەشخیس دەکرێن، وە هەندێکیان بە تێپەڕبوونی کات خۆیان نامێنن و دادەخرێنەوە.
بەڵام ئەگەر ئەو کونە قەبارەکەی گەورە بوو و دانەخرا ئەوا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دڵ و سیەکان چونکە بەهۆیەوە تێپەڕبوونی خوێن بۆ سیەکان زۆر زیاد دەکات وپەستانی سیەکان بەرز دەبێتەوە.
نیشانەکانی :
زۆربەی نیشانەکان لەتەمەنی باڵغ بووندا دەردەکەون کە بە گشتی بریتین لە:
1- هەناسە توندی بەتایبەتی لەکاتی وەرزش کردن یان ماندوو بوون
2- ئاوسانی قاچ و ڕان و سک
3- دڵەکوتێ و ناڕێکی لێدانەکانی دڵ
4- جەڵتەی مێشک
5- هەڵاوسانی دڵ
لەو نەخۆشانەی کە کونەکە قەبارەی زۆر گەورەیە بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی سست بوونی لای ڕاستی دڵ و بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری پەستانی سیەکان.
جۆرەکانی :
بەشێوەیەکی گشتی چوار جۆری هەیە کە پۆلێن کراون بە گوێرەی شوێنی کونەکە لە دیواریی نێوان گوێچکەڵەکاندا
لەناوەڕاستی دیواریی جیاکەرەوەی نێوان هەردوو گوێچکەڵەی ڕاست و چەپ کە ئەمە دیارترینیانە.
1- لە بەشی خوارەوەی دیواریی جیاکەرەوە.
2- لەنزیک خوێنهێنەری سیەکان.
3- لەنزیک بەشی شاخوێنبەر کە زۆر دەگمەنە.
ئەگەر چارەسەرکردنی پشت گوێ بخرێت ئەوا دەبێتە هۆی:
1- لاواز بوون و وەستانی لای ڕاستی دڵ
2- تێکچوونی لێدانەکانی دڵ
3- جەڵتەی مێشک
4- کەم بوونەوەی تەمەنی پێشبینی کراو
5- زیانگەیاندن بە سیەکان کە چارەسەرکردنی ئەستەم ئەبێت
چارەسەر :
لە ڕێگەی نەشتەرگەری دڵی کراوە بۆ داخستنیی کونەکە، یان بەڕێگەی داخستن بە قەستەرە بۆ ئەوکونانەی زۆر گەورە نین.