مزگەوتی گەورە نۆژەندەكرێتەوە

کوردستان

03/05/2021     ژمارەی بینراو 754

فۆتۆ- ئیبراهیم فەتاح

راچڵەكین-

بەبڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی نۆژەندەكرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافو كاروباری ئایینی سەردانی شاری سلێمانی كردو مزگەوتی گەورەی بەسەركردەوە.

پشتیوان سادق لەوبارەیەوە نوسیوویەتی:" مزگەوتی گەورە سومبولی كوردستان و سلێمانیە، بەشێكە لە مێژووی دێرین و شارستانیەتمان، مەڵبەندی ئایین پەروەری و نیشیتمانپەروەری بووە،  مزگەوتی گەورە  لانەیە بۆئەوانەی رووی تێدەكەن بەشێكە لەشانازیەكانی میللەتەكەمان.

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی دەڵێت:" لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان مزگەوتی كاك ئەحمەدی شێخ نۆژەن دەكرێتەوەو كەم وكوریەكانی چارەسەر دەكرێن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن