راچڵەكین-
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژانی 15 تا 19ی ئەم مانگە لەبەغدای پایتەخت بكرێتە پشوو.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی ئایاری 2025 بڕیاریدا رۆژانی 15 تا 19ی ئەم مانگە لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی حكومەت لە بەغدا-ی پایتەخت بكرێتە پشوو.
بەگوێرەی بڕیارەكە بێت، پشووەكە تەنها رۆژی 15 تا 18 ی مانگ وەزارەتی پەروەردەو فەرمانگەكانی سەر بەو وەزارەتە دەگرێتەوەو رۆژی یەكشەممە كۆتایی دێت.
راگەیاندنی چوار رۆژ پشوو لەشاری بەغدا، هاوكاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی، كە بڕیارە لە 17ـی ئایاری 2025 لە بەغدا بەڕێوەبچێت، كە بڕیارە سەرۆك و دەیان بەرپرسی باڵای وڵاتانی عەرەبی تێیدا بەشداربن.