بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە 20 كەس دەستگیردەكرێن

عێراق

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 967

راچڵەكین -

لە ناوچەیەكی باشووری عیراق بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروستدەبێت و چەندین كەس بریندار دەبن، كە یەكێك لە بریندارەكانی فەرماندەیەكی پۆلیسە، لەسەر رووداوەكەش هێزەكانی پۆلیس 20 كەس دەستگیر دەكەن.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی شەڕو پێكدادان لەنێوان دوو بنەماڵەی دانیشتووی قەزای نەسڕ-ی سەر بە پارێزگای زیقاڕ دروستبوو، هێزێكی گەورەی پۆلیس رەوانەی ناوچەكە كران و دوای دەستگیركردنی 20 كەس لەهەردوو لایەنی شەڕەكە، توانرا دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەئەنجامی شەڕو پێكدادانەكەدا، چەند كەسێك لە هەردوولا بریندار بوون، لیوا حەسەن عەبودی، بەڕێوەبەری پۆلیسی باكووری زیقاڕیش یەكێكە لە بریندارەكان.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە كە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووەو فەرمانی دەستگیركردن بۆ چەندین كەسیش بە تۆمەتی تێوەگلان لە شەڕەكە، دەرچووەو تائێستا دەستگیر نەكراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن