چەند پرۆژەیەك بەبڕی 100 ملیۆن دینار لە دوكان جێبەجێكران

کوردستان

18/05/2021     ژمارەی بینراو 374

راچڵەكین-

شارەوانی دوكان بەبڕی زیاتر لە 100 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی لەقەزای دوكان جێبەجێ كرد، سەرۆكی شارەوانی دوكانیش دەڵێت:" توانیومانە كۆڵانەكانیش بەهاوكاری هاووڵاتیان فراوان بكەین وەك نەخشەی بنەڕەتی."

پشتیوان ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی دوكان بەمیدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە:" لە ماوەی ڕابردوودا بەبڕی 108 ملیۆن دینار پڕۆژەی ئاوەڕۆ و تێكەڵە ڕێژ كردن و كۆنكریتی بەشێك لە كۆڵانەكانی گەڕەكی فەرمانبەرانمان تەواوكردووە.

وتیشی:" توانیومانە كۆڵانەكانیش بەهاوكاری هاووڵاتیان فراوان بكەین وەك نەخشەی بنەڕەتی."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن