لیۆناردۆ 43 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئه‌ستێره‌ی هۆلیوود" لیۆناردۆ دی كاپریۆ" بڕی 43 ملیۆن دۆلاری به‌خشی بۆ پاراستنی دوورگه‌ی" گالاباگۆس" .
چالێنجه‌كه‌ی لیۆناردۆ به هاوكاری كۆمپانیای Re: wild كردویه‌تی كه ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پسپۆڕی ناودار و ئه‌ستێره‌ی هۆلیوود بنیات نراوه و بڕیار وایه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كار بكه‌ن بۆ دوباره دروستكردنه‌وه دورگه‌ی" گالاباگۆس" كه ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌ریای هێمن له ئه‌مه‌ریكای لاتین و تیایدا ژماره‌یه‌ك له ئاژه‌ڵ و باڵنده هه‌یه كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچونیان له‌سه‌ره.
دی كاپریۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌ڵێت" وشكانی به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت له سه‌رتاسه‌ری جیهان و مرۆڤ زۆرینه‌ی ناوچه جوانه‌كانی زه‌وی تێكداوه و ئه‌گه‌ر كار بۆ دوباره بنیات نانه‌وه‌ی نه‌كه‌ین ئه‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌م ناوچانه دیار نامێنن"