راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، دۆزینەوەی دەمانچەیەك لەنزیك بەڕێوەبەراتییەكە رادەگەیەنێت و داوا لەخاوەنەكەی دەكات سەردانیان بكات بۆ وەرگرتنەوەی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە لەئاگادارینامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە:" لەنزیك بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولیر دەمانچەیەك دۆزراوەتەوە، هەر كەسێك خۆی بەخاوەنی دە زانێت،سەردانی بارەگای هاتووچۆی هەولیر _كارگێڕی بكات بۆوەرگرتنەوەی بەمەرجێك بتوانێت سەرجەم ئاكارەكانی دەمانچەكە ئاشكرابكات لەجۆرو ڕەنگ و ژمارەو ژمارەی فیشەك وشتی تر.