حه‌وت نیشانه له مردن ئاگادارت ده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
مردن بابه‌تێكی ترسێنه‌ره و پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن كه ڕه‌فتاری ڕۆژانه ڕه‌نگه پێشبینی مردنی پێشوه‌خته بكات و چه‌ند نیشانه‌یه‌ك 10 ساڵ به‌ر له مردن ئاگادارت ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ری مردنت به گه‌نجی زۆره.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" زه سه‌ن" ی به‌ریتای بڵاویكردۆته‌وه تیایدا پسپۆڕان له گۆڤاری پزیشكی به‌ریتانی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌مبوونه‌وه‌ی جوڵه‌ی جه‌سته‌ی له ته‌مه‌نی 65 ساڵییه‌وه مه‌ترسی مردن زیاد ده‌كات و هه‌ركات هه‌ستت به‌م نیشانانه كرد ئه‌وه باشتر وایه زیاتر ئاگاداری ته‌ندروستیت بیت بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خت پارێزراو بیت.
1-كه‌سه‌كه كاتێكی زۆری پێده‌چێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌سه‌ر كورسییه‌ك هه‌ڵبستێت.
2-چه‌ندێك كاتت ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی خێرا به‌ڕێگادا بڕۆیت
3- نه‌بوونی توانا بۆ ئاماده‌كردنی خواردن و ژه‌می ڕۆژانه
4- نه‌مانی توانا بۆ چوونه بازاڕ و كرینی پێویستی
5-بێ توانا بوون له‌وه‌ی به ته‌نها توالێت بكه‌یت
6- كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزی مه‌چه‌ك و بازوو
7- نه‌مانی توانا بۆ گۆڕینی جلوبه‌رگ به ته‌نها