راچڵەکین-
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت دەکەن بۆ وڵاتی ئێران و دەڵێت:" دەتوانن لە ئەمڕۆوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردان بکەن".
دەروازەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری گشت هاووڵاتییان و گەشتیاران هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەوانەی بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بە رێگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن، و دەتوانن لە ئەمڕۆوە سێشەممە ١٠-٨-٢٠٢١، بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی وەلاتی ئێران بکەن ورێکارەکان بەم شێوەی خوارەوە رێکخراون:-
١- پێویست ناکات هیچ گەشتیارێک سەردانی کۆمپانیای (شەو و رۆژ ) بکات.
٢- پێویستە دەفتەری رێگەپێدانی گومرگی( دفتر رخصة تجوال السیارات كمرك) لە گەلیان دابێت.
٣- پێویستە مۆڵەتی شۆفێری نێودەولەتییان هەبێت.
٤- پێویستە سالیانەی ئۆتۆمبێل بە ناوی خودی گەشتیارەکە بێت.
٥- هەر گەشتیارێک بیەوێت کەمتر لە (10)دە رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێت پێویست بە وەرگرتنی تابلۆی ئێرانی (پلاک ) ناکات.
٦- ئەگەر هەر گەشتیارێک بیەوێت زیادتر لە (10)دە رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێت پێویستە تابلۆی ئێرانی (پلاک ) وەربگیرێت.
٧- چوونی گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ ئێران بە تەنیا بە رۆژ دەبێت و بە شەو نابێت.
٨- لە کاتی گەرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێرییە.
٩- ئەو گەشتیارانەی کە زیاتر لە (١٠) رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە ئێران دەمێننەوە بە تەنیا رۆژی هەینی لەبەر پشوو بابەتی وەرگرتنی پلاک ناتوانن سەردانی ئێران بکەن.
١٠- رسوماتی دلنیایی( بيمة ) و دەستەبەری( ضمان )گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە ناو گومرگی ئێران دا کەمتر لە (105 $) سەد و پێنج دۆلاری ئەمریکییە.
١١- گەشتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی زانیاری زیادتر دەتوانن پەیوەندی بە ( بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆنەران ) بکەن.
ژمارە تەلەفۆنەکان:
- 07504459178
- 07504643929
- 07504736672
- 07507943539