نیشانەکانی توشبوونی منداڵ به ئۆتیزم
ڕاچڵهكین-
ئۆتیزم بریتیە لە شێوان و تێكچوونی شێواز هەڵسوكەوت و بیركردنەوەیی و پەیوەندی كردنی منداڵ لەگەڵ كەسانی دەوروبەر و رێژەی تووش بوونەكەش لە منداڵێكەوە بۆ یەكێكی دیكە دەگۆڕێت، هەندێكێیان نیشانەكانیان لاوازە، دكتۆر ئاوات پزیشكی نهخۆشییهكانی منداڵان دیارترین نیشانهكانی توشبوونی منداڵ بهم نهخۆشییه خستۆته ڕوو.
1- وەک منداڵەکانی ئاسایی یاری ناکەن
2- سەرنجدانیان کەمە
3- جوڵەی زۆر و نا ئاسایی یاخود کەم
4-تێکەڵ نەبوون لەگەڵ منداڵانی دەوروبەر
5- زیاد لە پێویست ھەستیارن بۆ دەنگ یان بە پێچەوانەوە
6- پێکەنین و گریانی نا ئاسایی
7- قسە نەکردن یان کەم قسەکردن
8- ناتوانن ھەست بە مەترسی بکەن