مارک زوکەربێرگ داوای لێبوردنی کرد

جیهان

05/10/2021     ژمارەی بینراو 462

راچڵەکین-

دوای نزیکەی ٧ کاتژمێر لە کارکەوتن فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتس ئەپ  کەوتنەوە کار و خاوەنی فەیسبووکیش داوای لێبووردن دەکات.

مارک زوکەربێرگ، خاوەنی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتس ئەپ جارێکی دیکە کەوتنەوەکار."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوای لێبووردن دەکەم بەھۆی ئەوەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانمان لەکارکەوتن."

بەگوێرەی نوێترین ریزبەندی پێگەیەكی بلومبێرگ بۆ دەوڵەمەندترین كەسایەتییەكانی جیهان، مارك زوكەربێرگ كە پێشتر بە كۆكردنەوەی 97 ملیار دۆلار، لەپلەی پێنجەمدا بوو، دوای چەند كاتژمێرێك لە لەكاركەوتنی فەیسبوك، سامانەكەی بەشێوەیەكی بەرەچاو كەمبوویەوەو ئێستا خاوەنی تەنها 90 ملیار دۆلارەو بەمەش لەریزبەندی شەشەم دەوڵەمەندەكانی جیهان دێت.

ئێوارەی رۆژی 4-10-2021، بەشێوەیەكی لەناكاو، هەرسێ تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك و واتسئاپ و ئینستاگرام لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لەكاركەوتن، ئیدارەی كۆمپانیای فەیسبوك وێڕای داوای لێبوردن لە بەكارهێنەرانی هەرسێ تۆڕەكە، رایگەیاند كە هەوڵدەدەن لە زووترین كاتدا خزمەتگوزارییەكانیان دەستەبەر بكەنەوەو گرفتەكەش چارەسەر بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن