هەولێر.. ژنێك لەلایەن مێردمنداڵێكەوە كوژرا

کوردستان

11/11/2021     ژمارەی بینراو 220

راچڵەكین –

لە گەڕەكێكی شاری هەولێر، ژنێكی تەمەن 20 ساڵ لەلایەن برای هاوسەرەكەوەیە كە مێردمنداڵێكی تەمەن 13 ساڵە كوژرا، پۆلیسی شارەكەش دەڵێت: بكوژەكە بە هەڵە فیشەكی لەدەست دەرچووەو بەر كوژراوەكە كەوتووە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە كە لە گەڕەكی (سەركارێز) ئافرەتێك بە ناوی (هێلین عەباس عەبدوڵڵا) تەمەن (20 ساڵ) گیانی لەدەستداوە، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێناو لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە ئافرەتەكە، بەهۆی دەستكاریكردنی دەمانچە لەلایەن برایەكی هاوسەرەكەی بەناوی (ن. ر. ع) تەمەن (13 ساڵ) و لەدەست دەرچوونی فیشەكێك لە دەمانچەكە، گولـلەیەك بەر سەری كەوتووەو گیانی لەدەستداوە.

لەدوای رووداوەكە، بكوژەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراو لە ئێستادا بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەش لە چۆنیەتیی ڕووداوەكە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن