راچڵەكین-
جێگری سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.
كۆمیتەی ناوەندیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە:" بەیانی ئەمڕۆ 10ی ئەیلوولی 2025 هاوڕێ سەعد خالید پاش 46 ساڵ خەبات و تێكۆشان، دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری هەولێر بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد."
سەعد خالید
سەعد خالید، لە دایكبووی ساڵی 1963 هەولێرە، كۆتایی ساڵی 1979 بووە بە پێشمەرگە لە ڕێزەكانی حزبی سۆسیالیستی كوردستان، لە ساڵی 1994 بووە بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی، ساڵی 1996 بووە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی.
سەعد خالید وەزیری هەرێم بوو بۆ كاروباری پەرلەمان لەكابینەی پێنجەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.