لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی فرۆشتنی کتێبێک قەدەغەدەکرێت

کوردستان

20/11/2021     ژمارەی بینراو 489

راچڵەکین-

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کتێبی (سلطان هاشم، ذاكرة الحروب وٲسرارها) لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کۆکردەوە و دەڵێت:" وەک ئەرکی خۆمان بەرامبەر بە  مێژوو و فەرهەنگی گەلەکەمان ڕێگەنادەین هیچ شتێک کەمێژووی گەلەکەمان بشێوێنێت بڵاو بکرێتەوە".

لە رونکردنەوەیەکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، ئاگادارکراینەوە کەکتێبێک لەپێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری سلێمانی نمایشکراوە  بەناوی (سلطان هاشم، ذاكرة الحروب وٲسرارها) کەدیمانەیەکی درێژە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، دیمانەکە لەزینداندا لەلایەن د. علي السعدي سازدراوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەوەی لەدیمانەکی کتێبەکەدا هاتووە کەسوکاری ئەنفالەکانی نیگەرانکردووە، نکۆڵی سوڵتان هاشمە لەوەی ئەنفال لەدژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان ئەنجامدرابێت بەڵکو لەدژی هێزی پێشمەرگە بووە.

وەزارەتەکە دەشڵێت، پاش ئاگادارکردنەوەی تیمی وەزارەتیان لەپێشانگاکە، ئەمڕۆ کتێبەکە لەناو وەشانخانەی (دار القنادیل للنشر و التوزیع)  کۆکرایەوە.

لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا هاتووە:"ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەک ئەرکی خۆمان بەرامبەر بە  مێژوو و فەرهەنگی گەلەکەمان ڕێگەنادەین هیچ شتێک کەمێژووی گەلەکەمان بشێوێنێت بڵاو بکرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن