دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستپێدەكاتەوە

عێراق

10/05/2022     ژمارەی بینراو 248

راچڵەكین –

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوەو بەگوێرەی كارنامەی كۆبوونەوەكەش، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای تایبەت بە قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەكرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی بڵاوكردەوە، كە بڕیارە سبەی چوارشەممە 11-5-2022 كاتژمێر 11ی بەیانی ئەنجام بدرێت.

بەپێی كارنامەكە، لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنی سبەی، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای تایبەت بە قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، كە (قەوارەی سەهیۆنی) ناوبراوە، دەكرێت و لە 10 ماددە پێكهاتووە.

لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەكەدا، پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكان دەدات و لەبڕگەی سێیەمیش گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێكی گشتی دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن