راچڵەکین لیستی مووچەی مانگی 5ی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاودەکاتەوە

ئابوری

02/06/2022     ژمارەی بینراو 970

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی 6-6-2022ی دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێم، یەكەم وەزارەتیش وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی بێت، دابەشكردنی مووچە 21 رۆژ دەخایەنێت و رۆژی 27-6-2022 كۆتایی پێدێت.

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 5
دووشەممە 6ی6ی2022
وەزارەتی تەندروستی

سێشەممە 7ی6ی2022
پێشمەرگە و  یەکەکانی 70و 80

چوارشەممە 8ی6ی2022
وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی دارایی و ئابووری
ڕەگەزنامە
بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان.

پێنجشەممە 9ی6ی2022
هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن
 
یەکشەممە 12ی6ی2022
وەزارەتی کاروباری شەهیدان
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
زیندانیانی سیاسی

دووشەممە 13ی6ی2022 
وەزارەتی پەروەردە

سێشەممە 14ی6ی2022
ئەنجومەنی ئاسایش
دەزگای گشتی ئاسایش
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
خاوەن پێداویستی تایبەت(کەمئەندامان)

چوارشەممە 15ی6ی2022 
وەزارەتی داد
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
ئەنجومەنی دادوەری
دیوانی چاودێریی دارایی
دەستەی مافی مرۆڤ
دەستەی ناوچەكوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەستپاكی
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی
دەزگای گشتی كاروباری مین

پێنجشەممە 16-6-2022
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

شەممە، یەکشەممە، دووشەممە 18-1-9-20- 2022 
خانەنشینانی مەدەنی(شارستانی).

سێشەممە 21ی6ی2022 
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

چوارشەممە 22ی6ی2022 
وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی و زانستی

پێنجشەممە 23ی6ی2022 
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
سەرۆکایەتی هەرێم
ئەنجومەنی وەزیران
سەرۆکایەتی پەڕلەمان

یەکشەممە و دووشەممە 27,26ی6ی2022 
خانەنشینی پێشمەرگە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن