لەسلێمانی كەسێك بەم تۆمەتە دەستگیركرا

کوردستان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 527

راچڵەكین-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند كە هەوڵیداوە لەیەكێك لەگەڕەكەكان جانتای ژنێك بدزێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تەمووزی 2025 پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پاش ئەوەی گرتەڤیدیۆییەك گەیشتە دەست نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق كەتێیدا ماتۆڕسوارێك هەوڵی ڕفاندنی جانتای ژنێك دەدات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( م،ع، ل ) لەدایكبووی 2000 ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن