سبەی هاتووچۆ لە دەروازەی پەروێزخان رادەگیرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 114

راچڵەکین-
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، سبەی هاتووچۆی بازرگانی لە مەرزەکەدا رادەگیرێت.

دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و بازرگانان دەکەینەوە کە سبەینێ چوارشەممە ڕێکەوتی(٢٠٢٦/٥/٢٧) بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە هاتووچۆی بازرگانی لەدەروازەکەمانەوە ڕادەگیرێت ، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٥/٢٨) هاتووچۆی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە،
تێبینی/هاتووچۆی گەشتیاری ڕاناگیرێت و ڕۆژانی جەژن ئاسایی دەبێت

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن