راچڵەکین-
سبەینێ پێنجشەممە فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ خۆتۆمارکردنی یەکەی نیشتەجێبوون کارا دەکرێت.
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان راگەیاند: "سبەینێ پێنجشەممە 61-6-2022، فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆتۆمار کردن بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون کارا دەکرێت، بۆ دابەشکردنی ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی کە حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە بۆ کرێنشینان دروست بکرێت".
پێشتر دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان فۆڕمی سەرەتایی داواکردنی بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان بڵاوکردەوە.
