راچڵەکین-
تونێلی پێشڕە و لە سلێمانی بۆ ماوەی چوار شەو لە کاتژمێر ٨:٠٠ی شەو بۆ ٥:٠٠ی بەیانی دادەخرێت.
بە گوێرەی نوسراوێک کە واژۆی ئەندازیار محەمەد جەلیل، بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبان و نیشتەجێکردن و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی پارێزگای سلێمانی لەسەرە تێیدا هاتووە کە هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە تونێلی پێشڕە و بۆ ماوەی چوار رۆژ لە بەرواری ٤-٧- تا ٧-٧- ٢٠٢٢، لە کطژمێر ٨:٠٠ی شەو بۆ ٥:٠٠ی بەیانی دادەخرێت بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی دەرکردنی فیدەری (11KV), لە وێستگەی مۆبایلی هەواری شارەوە بۆ تونێلی پێشڕەو.