سەلاحەدین بەهائەدین: سەركردەكانی كورد دەرس و عیبرەتیان لە پەرتبوون و ناتەبایی وەرنەگرتووە

کوردستان

04/07/2022     ژمارەی بینراو 198

راچڵەکین-

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، سەركردەكانی كورد دەرس و عیبرەتیان لە پەرت بون و ناتەبایی وەرنەگرتووە كە زۆربەی شكستی شۆڕش و خەباتی  كورد بەهۆی ناتەبایی و خۆخۆری هاتۆتە ئاراوە.  

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەکەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 4-7-2022  سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك لە كادرانی سنوری مەڵبەندی یەكی سلێمانی كۆبووە. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەدرێژایی مێژوو هەوڵی دەرەكی و نێوخۆیش بۆ دورخستنەوەی ئیسلام لە كورد شكستی هێناوە، چونكە مێژوو ئەوەی سەلماندووە كە ئیسلام خزمەتی گەورەی بە سەرجەم گەل و نەتەوە جیاوازەكان كردووە، لەنێویشیاندا گەلی كورد كە  پڕاوپڕە لە زاناو سەركردەی دیار كە پەروەردەكراوی ئیسلام بوون و جیهانی ئیسلامیش شانازی پێوەكردوون.  

هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشیكی خستەسەر بارودۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بەوەدا سەركردەكانی كورد دەرس و عیبرەتیان لە پەرت بون و ناتەبایی وەرنەگرتووە كە زۆربەی شكستی شۆڕش و خەباتی  كورد بەهۆی ناتەبایی و خۆخۆری هاتووەتە ئاراوە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن