راچڵەكین ـ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند"پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ ئەفسەرێك بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند"کاتژمێر 11:20 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بریندارێک بەناوی ( س . ح . ب ) لەدایکبوی ساڵی 1975 پیشەی ئەفسەر لە لیوای 130ی ڕاگەیاندن، دانیشتوی گوندی (زورکان) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ."
وتیشی"بە وتەی کەسوکارەکەی بە چەکی جۆری دەمانچە گولـلـەیەکی لەدەست دەرچوە بەر کەلەکەی کەوتوە و بەو هۆیەشەوە برینداربوە، هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکەش تا ئەمکاتە نادیارە، دوای ڕوداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر چونەتە شوێنی مەبەست."
ئاماژەی بەوەشكردوە"لە ئێستادا بریندارەکە لە ژێر چاودێری تەندروستی دایە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە."