راچڵەكین –
عەلی قازی، كوڕی پێشەوا قازی محەممەد، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، عەلی قازی محەممەد، لەنەخۆشخانەیەكی شاری بۆن لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
عەلی قازی محەممەد، كە سەرۆكی پێشووی پارتی ئازادیی كوردستان بوو، ساڵی 1933 لە شاری مهاباد-ی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە. ماوەیەكە بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆخشانەكانی ئەڵمانیا لەژێر چارەسەری پزیشكیدا بووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەهۆی كاریگەریی نەخۆشییەكەی گیانی لەدەستدا.