​وەزارەتی دارایی بڕیارێکی دەرکرد

کوردستان

06/08/2022     ژمارەی بینراو 658

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، كە هەر فەرمانبەرێك لەكاتی وەزیفەدا بڕوانامەی بەرزتر بەدەست بهێنێت و ببێتە هۆی پلەبەرزكردنەوەی بۆی هەژمار ناكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە رۆژی1-8-2022 دەرچووە، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو فەرمانبەرانەی لەكاتی وەزیفەدا بڕوانامەی بەرزتر بەدەست دەهێنن و دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی پلەیان ئەوا بۆیان هەژمار ناكرێت، بەڵكو لەكاتی كرانەوەی پلەبەرزكردنەوە بۆیان هەژمار دەكرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە بەهۆی قەیرانی داراییەوە حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٦وە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی راگرتووە جگە لەوەی کە ئێستا پلە بەرزکردنەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ كراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن