رێگای سەرەكیی هەولێر – كەركوك دادەخرێت

کوردستان

06/09/2022     ژمارەی بینراو 284

راچڵەكین –

هاتووچۆی كەركوك بڕیاریدا لەسبەینێوە رێگەی هاتوو لە هەولێرەوە بۆ ئەو شارە بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دابخرێت و تەنها رێگەی چوون لە كەركوكەوە بۆ هەولێر كراوە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كەركوك لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە، بەمەبەستی چاككردنەوەی رێگاكە، لەكاتژمێر 5ی بەرەبەیانی سبەینێ 7-9-2022، رێگەی هاتوو لە هەولێرەوە بۆ كەركوك، تا كاتێكی نادیار دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، داخستنی ئەو رێگەیە، لەبەردەم كۆلێژی كشتوكاڵ دەستپێدەكات تاوەكو بەردەم بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، كە دەكەوێتە دەروازەی شاری كەركوك. 

هاتووچۆی كەركوك، ئاماژەی بەوەكردووە، داخستنی رێگاكە، تەنها یەك ساید دەگرێتەوە، هاتووچۆی ئۆتۆمبیل لە سایدی چوون لە كەركوكەوە بۆ هەولێر ئاسایی دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن