لە پارێزگایەكی عیراق یەك هەفتە كرایە پشوو

عێراق

08/09/2022     ژمارەی بینراو 363

راچڵەكین –

بەبۆنەی یادی چلەی ئیمام حوسێن، پارێزگای كەربەلا بڕیاریدا یەك هەفتە بكاتە پشوو لەسەرجەم دامەزراوە حكومییەكان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دیوانی پارێزگای كەربەلا، وەك ئامادەكاری بۆ یادی چلەی ئیمام حوسێن، بڕیاردرا لەرۆژی یەكشەممە 11-9-2022 تاوەكو رۆژی 15ی مانگ، بكرێتە پشوو لەسەرجەم فەرمانگەو دامەزراوە حكومییەكان.

بڕیارەكە، فەرمانبەرانی دیوانی پارێزگاو فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوەو دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن